Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژنیوز ئاماری شەهید و بریندارانی مەخمور ئاشکرا دەکات.. نوێکراوەتەوە

2017-12-07 14:49:34



رۆژنیوز - مەخمور

 

لە ئەنجامی هێرشێکەی ئێوارەی دوێنێ کرایە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، پێنج ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی کامپەکە شەهید بوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

 

ئێوارەی دوێنێ هێرشێکی موشەکی کرایە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە مەخمورەوە بەدەست گەیشتوون، ئەنجامی هێرشەکە پێنج شەهید و سێ برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

بریندارەکانی ئەو هێرشە هێشتا لە نەخۆشخانەی پاری هەولێرن و لەوێ چارەسەری پپزیشکییان بۆ دەکرێت.

 

ناسنامەی شەهیدەکانی ئەو هێرشە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:

باگەر بۆران، بۆتان ئامەد، چەکدار ماوا، دەوران ماردین و باز دژوار.

 

لە بارەی ناسنامەی شەهیدەکانەوە زانیاریی زیاتر بڵاودەکرێتەوە.

 

(باگەر بۆران)

 

(چەکدار ماوا)

 

(بۆتان ئامەد)

 

(باز دژوار)

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin