Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، خۆپیشاندان بۆ نه‌بوونی کاره‌با‌ و ئاو کرا

2017-12-07 11:17:36



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

بەهۆی نەبوونی کارەباو ئاوەوە، دانیشتوانی گه‌ڕه‌کی هوانه‌ له‌ شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتیانی دانیشتووی هوانە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هاتووچۆشیان له‌ شه‌قامی سه‌ره‌کی تانجه‌رۆ بۆ سلێمانی داخست.

 

ناڕه‌زاییه‌تییەکانی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و کاره‌باوه‌ بووە، هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌، ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئاماده‌ین له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمان ئاومان بۆ ڕابکێشرێت به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانگه‌ی ئاو ئاومان پێبدات".

 

ڕێگه‌وبانه‌کانیان زۆر خراپه‌ و کاره‌باشیان نییه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌ناڕه‌زاییه‌کانیان هەڵناگرن تاوه‌ڵامێکی جدی نه‌درێنه‌وه‌.

 

جێگای باسە، کە خانووه‌کانی ئەو گەڕەکە به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی دروستکراوه‌، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش خزمه‌تگوزاری خانوی زیادڕەو ناگرێته‌وه‌.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin