Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بەڕازیل کتێبێک لە بارەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بڵاوکرایەوە

2017-12-07 09:26:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە وڵاتی بەڕازیل کتێبێک لە بارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سەرچاوەکان،  ئامانجەکان و دەرئەنجامەکانی بڵاوکرایەوە.

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کتێبێک بە ناوی "شۆڕشێکی پەراوێزخراو: ئازادیی ژنان، دیموکراسی ڕاستەوخۆ و فرەیی سیاسیی ڕادیکال لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە نووسیی دەیڤید گڕیبێر و دلێر دێرک لە وڵاتی بەڕازیل بڵاوکرایەوە.

 

لەو کتێبەدا باس لە پێکهاتنی شۆڕشێکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە، کە بە پێشەنگایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، لە باکوری سوریا ڕوویداوە.

 

هەروەها، کاریگەرەییەکانی ئایدیۆلۆژیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر ئەو شۆڕشە خراوەتە بەر باس و بزوتنەوەی ئازادیخواز لە باکوری کوردستان لە ٧٠کانەوە بۆ ئێستا نرخێندراوە.

 

نووسەر لە کتێبەکەدا، بەدیهێنانی ئازادیی ژنان، دیموکراسی ڕاستەوخۆ و فرەیی سیاسیی ڕادیکالی وەک ئامانجە سەرەکییەکانی شۆڕشی رۆژئاوا ناوزەدکردووە.

 

لە کتێبەکەدا بەتایبەتی جەخت کراوەتە سەر شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا و بەرخۆدانی ئەو ژنانەشی لە بەرامبەر فاشیزمی داعش وەک دیاردەیەکی نوێی جیهانی تاوتوێ کردووە.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin