Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئایدن چەلیک بە چنینی کڵاو هاوکاریی منداڵانی سور و جزیرە دەکات

2017-12-05 13:51:05



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژنێکی گەنجی خەڵکی ئەدەنە کڵاوی ڕەنگاوڕەنگ بۆ منداڵانی سور و  جزیرە دەچنێت و پێیان دەڵێت:"لە ڕۆژی شادی-دا بەکاری بێنن، با هیوا لە چاوی ئێوەدا ون نەبێت".

 

ئایدن چەلیک، ژنێکی گەنجی دانیشتووی شاری ئەدەنە-یە، ماوەیەکە دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی هاوکاریی و بە دروستکردنی کڵاوی زستانە بۆ ئەو منداڵانەی ناوچەی سوور و جزیرەی باکوری کوردستان، کە لەبەرامبەر سەرمای زستاندا لە شوێن و ماڵە ڕووخاوەکانی خۆیاندا ماونەتەوە.

 

"بۆئەوەی منداڵان سەرمایان نەبێت"

 

 ئایدن دەربارەی ئەم هەڵمەتە بە ژن نیوزی وتووە:"زۆر بیرم کردەوە کە چۆن هاوکاریی منداڵان بکەم، ئەوەبوو بڕیارمدا کە بە چنینی کڵاو هاوکارییان بکەم تاوەکو سەرمایان نەبێت".

 

ئایدن لە کاتی بەخشینی کڵاوەکاندا بەو منداڵانە دەڵێت:"لە ڕۆژی شادی-دا بەکاری بێنن، با هیوا لە چاوی ئێوەدا ون نەبێت".

 

جێگای باسە لە دوای ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان، دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە و ناوچەی سور و جزیرەی خاپورکرد و سەدان هاوڵاتی کۆمەڵکوژکرد، ئەمەش وایکرد  بەشێک لە خێزانەکان ناچار ماڵ و زێدی خۆیان جێ  بهێڵن و کۆچ بکەن، هەندێکیشیان لە شوێنی خۆیاندا درێژە بە ژیانیان دەدەن.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin