Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٢ ملیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان

2017-11-30 13:42:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران دەڵێت، کە ١٢ ملیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

 

تەقی ڕوستەم وەندی، سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران ڕایگەیاندووە، کە ڕێژەی بێکاری لە ئێران ١٢٪ ە، کە ئەو ڕێژەیە لە نێوان گەنجاندا دەگاتە ٢٤٪.

 

ناوبراو هەروەها ئاشکرای کردووە، کە ١٩ ملیۆن کەس لە ئێران کێشەی نیشتەجێ بونیان هەیە و ١٢ ملیۆن کەسیش لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، کە ڕێژەی بێکاری و هاوڵاتیانی ژێر هێڵی هەژاری لە ناوچە سنوورییەکاندا بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی ئێران زیاترە، بە جۆرێک کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا هەشت ملیۆن کەس لەو ناوچە سنوورییانەوە کۆچیان کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin