Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی گەنجان بۆ ئازادی ئۆجالان کۆتایی هات.. بەوێنە

2017-11-24 17:37:16



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

 

ڕێپێوانی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی کۆتایی هات.

 

کاتژمێر ٠٤:٣٠ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، ڕێپێوانێکیان لە شارەدێیەکانی بازیان و عەربەت-ەوە ڕێکخستبوو، بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک و ئاهەنگ گێڕان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

 

 

گەنجانی بەشداربوو لە چالاکییەکەدا، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا، لەبەردەم فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی بەرەو باخی گشتی سلێمانی بەڕێکەوتبوون، کاتژمێر ٢ لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست.

 

لە گردبوونەوەکەدا، هەرێم شارەزووری، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەیاننامەی گەنجانی وڵاتپارێزی خوێندەوە، تیایدا هاتبوو:"دەوڵەتی تورکی فاشیست، بەهەمان عاقڵییەتی داگیرکاری و کۆنەپەرستانەی خۆی، دەیەوێت ئیرادەی ملیۆنان کەس لە چوار دیوار-دا بەند بکات، هیچکات بیر لەوە ناکاتەوە، کە ئەگەر ئەو ئیرادەیە بتەقێتەوە، دەبێت چارەنووسی خۆی و دەوڵەتانی هاوشێوەی چی لێ بەسەر بێت؟".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"ئێمە وەک گەنجان، بەڵێن بە ڕێبەر ئاپۆ دەدەین، لە هەڵمەتی سەرهەڵدە-دا، دوژمنان و بەتایبەت دەوڵەتی تورک، لە گۆشەگیریکردنی ڕێبەر ئاپۆ پەشیمان دەکەینەوە، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، هەموو شوێنێک دەکەینە مەیدانی تێکۆشان".

 

هەر لە گردبووبەوەکەدا، شەیما عەتا، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەیاننامەی ڕێکخراوەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"ئێمەی ژنانی گەنج، لەبەرامبەر ڕێبەرماندا، خۆمان بەرپرسیار دەبینین و ئەو گۆشەگیرییەی کە لەلایەن دوژمنانی ئازادییەوە کراوەتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەهیچ جۆرێک قبوڵی ناکەین و تا دوا نەفەسمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین".

 

 

لە بەیاننامەکەدا، ئەو ئەندامەی ژنانی گەنج ڕاشیگەیاند:"بانگەوازی لە ژنانی ئازادیخواز و بەتایبەت ژنانی کورد دەکەین، کە گۆشەگیری سەر ئەو ڕێبەرە قبوڵ نەکەن، کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادی مرۆڤایەتی و ئازادی ژنان تەرخانکرد".

 

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکان، گەنج بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکییەکەیان، چوونە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی و ئاهەنگێکیان سازکرد، دوای هەڵپەڕکێ و شادی دەربڕین، ڕێپیوانەکە دوو ڕۆژییەکەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کاتژمێر ٠٤:٣٠ ئێوارە کۆتایی پێهات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin