Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنگرەی سۆچی دواخرا

2017-11-24 17:07:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆنگرەی گەلانی سوریا، کە بڕیاربوو لە ڕۆژەکانی ٢ بۆ ٤ی مانگی داهاتوو، لە شاری سۆچی ڕوسیا بەڕێوەبچێت، بۆ مانگی شوباتی ٢٠١٨ دواخرا.

 

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، سەرۆکی ڕوسیا، ئێران و تورکیا لە ڕوسیا کۆببوونەوە، بڕیاری بەڕێوەبردنی کۆنگرەی گەلانی سوریا-یان دەرکردبوو لە شاری سۆچی-ی ڕوسیا، ئەو کۆنگرەیە بۆ مانگی شوبات دواخرا.

 

ڤیلادیمیر پوتین، حەسەن ڕۆحانی و تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی ٢٢ی مانگ لە شاری سۆچیی ڕوسیا کۆببوونەوە و بڕیاریان دابوو کە کۆنگرەی گەلانی سوریا لە ڕۆژەکانی ٢ بۆ ٤ی مانگی داهاتوودا لە سۆچی بەرێوەبچێت.

 

ڕاگەیەندراوە، کە کۆنگرەی گەلانی سوریا، بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨ دواخراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری دواخستنەکەی ڕوون نەبووەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin