Smiley face
Smiley face
Smiley face

"شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە"

2017-11-24 15:45:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی باکوری سوریا، بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە.

 

ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەرێوەبەریی فیدراسیۆنی باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکی  بڵاوکردەوە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاریی توندوتیژی دژی ژنان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەدەی ٢١دا ملیۆنان ژن بوونەتە قوربانی توندوتیژی، ستەم و دەسەڵاتداری، بە مەبەستی چارەسەری و هەروەها بۆ ڕزگاربوونی ژن لەو ستەمانە دەبێت سیستمی باوکسالاری بڕوخێت.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندرا: شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە، بەهۆی تێکۆشانی ژنان و سەرکەوتنەکانیان، لە ئەنجامی شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەزاران ژن لە چنگی زۆرداریی داعش ڕزگاربوون.

 

لە بەشێکی دیکەشدا ڕاگەیەندرا: مەبەست دامەزراندنی سیستمێکی ئازادی کۆمەڵگاییە، سیستمی فیدراڵ لە سەر بنەمای یەکسانیی ژن و پیاو دامەزراوە، ئەو سیستمە سیستمی ژنان و پیاوانی ئازادە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئێمە بە هەموو هێزمانەوە تێدەکۆشین بۆ سەلماندنی بایەخی یەکسانی لە فیدراسیۆنی باکوری سوریادا، بانگەوازیی هەموو ژنان و پیاوانی ئازادیخوازیش دەکەین کە لە دامەزرندانی سیستمێکی وەهادا هاوکاربن.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin