Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەپەژە ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەرەوە بڵاوکردەوە

2017-11-24 15:21:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرنگاریی توندوتیژیی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە تێکۆشانی ئەمڕۆی ژنانی کورد وەک پێشەنگی ژنانی هەموو نەتەوەکانی دیکە کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە: لە سیستمی دەسەڵاتداریی جیهانی پیاوسالاردا مافی ژنان و ژیانی ژنان بڕاوە، باڵادەستبوونی پیاو لە کۆمەڵگادا ژنی کردووەتە قوربانیی هەموو قەیرانەکانی کۆمەڵگا، ژن کە لە مێژوودا پێشەنگی مرۆڤایەتی بووە، لەمڕۆدا بووەتە ژێردەست و لە دۆخێکی خراپدا دەژی، دەسەڵاتدارییەتی پیاو وەک نەخۆشی خۆی لە هەموو گۆشەکانی ژیانی کۆمەڵگادا بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژانە ژنان بە بەهانەی وەک نامووس دەکوژرێن، دوایین نموونەی ئەو دەسەڵاتدارییە چەتەکانی داعش بوون، ژنان لە سەدەی ٢٠ و ٢١دا بە تێکۆشان و بزووتنەوە جیاوازەکانیان خۆیان گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز، ڕێزگرتن  لە تێکۆشانی خوشکانی میرابال ئەرکێکە کە هەموو ژنێک دەبێت بە جێی بێنێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی یەپەژەدا هاتووە: ئەمڕۆ تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ژنانی کوردەوە لە بەرزترین ئاستیدایە، ئەوەش خۆی لە ڕێکخستن و پێکهێنانی فەلسەفە و ئایدیۆلۆژییەکی تایبەت بە ژنانەوە هەتاکو شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا باکوری سوریا پیشان دەدات، ئەمڕۆ تێکۆشانی ژنی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوە و بووتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ بزوتنەوەی ژنانی هەموو نەتەوەکانی دیکە.

 

یەپەژە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی ژنان بەم باوەڕەوە تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەینەوە، ئەرکمان بەجێ دێنین و پشتگیریی میراتی مێژویی تێکۆشانی ژنان دەکەین، باوەڕمان وایە کە هەر ژنێک کە بەو بۆچوونە بگات کە دەبێت هێزی بەرگری لە خۆی هەبێت ئازاد دەبێت، لە سەر ئەم بنەمایەش بانگەوازیی هەموو ژنان دەکەین کە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر و هەموو ڕۆژەکانی دیکە بکەنە ڕۆژی تێکۆشان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin