Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەفربارین بەشێک لەگوندەکانی سنووری قەڵادزێی سپی کرد

2017-11-24 15:03:40



ڕۆژ نیوز- عەلی قادر 

 

بارینی بەفر بەشێک لە گوندەکانی سنووری قەڵادزێی سپی کرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، تا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، زۆربەی ناوچەی سپی پۆش کردووە.

 

 

لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر  لەگوندەکانی شارۆچکەی قەڵادزێی سەربەئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێژەیەکی بەرچاو بەفر بارین دەستی پێکردوە و تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش بەفر بارین بەردەوامە.

 

بەپێی زانیارییە خۆجێیەکان، لە هەندێک شوێنی ئەو گوندانە نزیکەی ٥ بۆ ١٠ سم بەفر باریوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin