Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەربازانی تورک لە ئامەد هاوڵاتییەکیان کوشت

2017-11-24 14:21:33



رۆژنیوز - ئامەد

 

سەربازە تورکەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی حوجەتی سەربە شارۆچکەی چناری ئامەد و هاوڵاتییەکیان بە ناوی جبرائیل کارچی کوشت.

 

دوێنێ سەربازەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی جبرائیل کارچی لە گوندی حوجەتی سەربە چنار، ئەو هاوڵاتییەیان کوشت.

 

ڕاشگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی سەربازەکانی سوپای تورکدا بۆ سەر ئەو ماڵە سێ هاوڵاتی دیکە دەستگیر کراون.

 

هێشتاوە ناسنامەی دەستیگرکراوان ڕانەگەیەندراوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin