Smiley face
Smiley face
Smiley face

خولی تۆپی پێی شەهیدان عەلی چیچەک و حەسەن شرناخ لە مەخمور دەستیپێکرد

2017-11-24 14:16:16



ڕۆژنیوز - مەخمور

 

خولی تۆپی پێی شەهیدان عەلی چیچەک و حەسەن شرناخ، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموربە بەشداربوونی ١٥ تیپ دەستیپێکرد.

 

لە چوارچێوەی هەنگاوی "سەرهەڵدە"دا بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری گەنجانی مەخمور و بە مەبەستی بەهێزکردنی ژیانی کۆمۆناڵ و دیموکراتی کۆمەڵگایی لە کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، زنجیرە یارییەکی تۆپی پێ دەستیپێکرد.

 

 

ئەو زنجیرە یارییە، هاوکات بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید عەلی چیچەک و شەهید حەسەن شرناخ بەڕێوەدەچێت، کە ڕۆژی ٢٩ی ئاب لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهیدببوون.

 

ئەو زنجیرە یارییە دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک بۆ کرانەوەکەی دەستیپێکرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە ئەمڕۆ وەک تەڤگەری گەنجانی مەخمور بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید عەلی چیچەک و شەهید حەسەن شرناخ ئەم زنجیرە یارییە دەستپێدەکەین، لە چوارچێوەی هەنگاوی "سەرهەڵدە"دا و هەروەها بە مەبەستی بەهێزکردنی ژیانی کۆمۆناڵی کۆمەڵگایی ئەم زنجیرەیارییەمان ڕێکخستووە.

 

 

پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە، خولەکە بە یاریی دوو تیپی شەهید چیا ڕوس و شەهید حەسەن چاویش دەستیپێکرد.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin