Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی ڕۆژئاوا ڕێپێوانێکی درێژمەودایان بۆ ئۆجالان دەستپێکرد

2017-11-24 14:09:01



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوا بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئۆجالان و شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەری ڕێپێوانێکی درێژمەودایان لە شارەکانی حەسەکە، سەرێ کانیێ و دێرکەوە بەرەو قامیشلو دەستپێکرد.

 

گەنجانی ڕۆژئاوا بە دروشمی سەرهەڵدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، ڕێپێوانێکیان دەستپێکرد، یەکێک لەو ڕێپێوانانە کە لە خانا سەرێی دێرکەوە دەستیپێکردووە ئێستا گەیشتووە گرکێلەگ.

 

ئەو ڕێپێوانە کە لە خانا سەرێی دێرکەوە دەستیپێکردووە، وابڕیارە هەتاکو قامیشلو بەردەوام بێت، گەنجانی چالاکوان ئێستا گەیشتوونەتە شارۆچکەی گەرکێلەگ.

 

هەروەها گەنجانی کانتۆنی حەسەکە و سەرێ کانیێش لە ڕێپێواندان بەرەو قامیشلو، وابڕیارە ئەو سێ ڕێپێوانە لە قامیشلو بگەیەنە یەکدی و لەوێ گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بەرێوەببەن.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin