Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەردۆغان: ئێمە و ئەسەد هاوڕاین لە دژی کورد

2017-11-24 13:58:49



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەردۆغان لەبارەی کوردەوە وتی، ئێمەو بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی بەعسی سوریا لەبارەی دژایەتیی ڕۆژئاوا و باکوری سوریادا وەکیەک بیر دەکەینەوە.

 

ئەردۆغان پاش گەڕانەوەی لە دانیشتنی سۆچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی ڕۆژئاوای کرد و وتی، لەگەڵ ئەسەد لە سەر دژایەتیی ڕۆژئاوا کۆکین.

 

ئەردۆغان وتی: هەتاکو ئێستا لەگەڵ ئێران و ڕوسیا حەوت جار کۆبووینەتەوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئەوەی لەو کۆبوونەوانەدا بۆ ئیدلب وەک ئەرکی تورکیا دیاریکراوە بەباشی ئەنجامدراوە.

 

لەبارەی دانیشتنە نەتەوەییەکانی سۆچیشدا وتی: تورکیا، ڕوسیا و ئێران بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوانە دیاری دەکەن، هەموو دەستەکانی سوریا لەو کۆبوونەوانەدا بەشداردەبن، لەبارەی یەپەگە و پەیەدەدا هەڵوێستمان زۆر ڕوونە، ئێمە هەم لە کۆبوونەوەکەدا و هەم لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا ئەو هەڵوێستانەمان بە ڕوونی ڕاگەیاندووە.

 

لە بەردەوامیشدا وتی: ئەسەدیش وەک ئێمە دژی ئەو پێگەیەیە کە ئێستا لە باکوری سوریا دامەزراوە.

 

لەکۆتاییشدا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە عەفرین کرد.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin