Smiley face
Smiley face
Smiley face

"باشوری کوردستان شوێنی شۆڕشی ژنانە"

2017-11-24 13:51:51



ڕۆژنیوز - نوپەلدا تێکۆشین

 

ڕەوشەن ماردین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمێن ژنێن کوردستان- کەژەکە، ڕایگەیاند، کە باشوری کوردستان شوێنێ شۆرسی ژنانە.

 

ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە بۆ ئاژانسەکەمان دوا و دۆخی ژنانی لە باشوری کوردستان نرخاند، ماردین بانگەوازیی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشوری کوردستانی کرد، کە یەک بگرن.

 

ڕەوشەن ماردین بەم شێوەیە قسەکانی دەستپێکرد: لە ئەنجامی شەڕە درێژماوەکانی مێژوودا، ژنان زیاتر لە هەمووان باجیان داوە و ئێش و ئازاریان بە سەردە سەپێندراوە، سیستمی دەسەڵاتدار هەوڵدەدات لە ڕێگای چەوساندنەوەی ژنەوە کۆمەڵگایەکی بێ ئیرادە ڕابهێنێت، سیستمی دەسەڵاتداری دەوڵەت-نەتەوە و باوکسالاری لە هەوڵدانێکی بەم شێوەیەدان.

 

ئەو ئەندامەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: لە پەرلەمانی عێراقدا باس لە پەسندکردنی یاسای هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی تەمەن نۆ ساڵ دەکرێت، لە ڕاستیدا ئەوە بە شێوەیەک لە شێوەکان کۆمەڵکوژکردنی ژنە، ئەوە زهنیەتی داعشە، دەیان رێکخراووی تایبەت بە ژنان لە باشوری کوردستان چالاکی دەکەن، ئەگەر بتوانین خۆمان ڕێکبخەین دەگەینە ئیرادەیەکی بەهێز و بەرز، ئەو کاتە کۆمەڵکوژکردن و توندوتیژی دژی ژنان بە ئاسانی ڕوونادات.

 

وتیشی: ئەمڕۆکە ژن وەک خزمەتگوزاری پیاو پێناسە دەکرێت، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ژن دەبێت پێشەنگی کۆمەڵگا بێت، ئەوەی لە کۆمەڵگادا یەکسانی بەدیدێنێت ژنە، ژن دەتوانێت ژیانی کۆمۆناڵ ڕێکبخات، ژنە کە مرۆڤ گەورە دەکات و جەوهەری مرۆڤایەتی بڵاودەکاتەوە، ئەگەر بەباشی سەیری مێژووی ژن لە باشوری کوردستان بکەین، تێدەگەیەن کە باشوری کوردستان شوێنی شۆڕشی ژنانە.

 

ناوبراو زیاتر وتیشی: ژنان لە باشوری کوردستان پێویستە خۆیان ڕێکبخەن و یەکێتی پێکبهێنن، ئەگەر ئەمە ڕوونەدات ژنان بۆ تاهەتایە کۆمەڵکوژ دەکرێن، پێویستە لە بواری بەرگری لە خۆماندا بەهێزبینەوە.

 

ماردین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پرسی ژن تەنیا تایبەت نییە بە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر، پرۆسەی ڕزگاری ژن پێویستی بە پلانسازییەکی درێژخایەن هەیە، بۆ سەرکەوتن دەبێت سیستمی دەسەڵاتدار و فاشیستی بڕوخێت، بۆ ئەوەش دەبێت یەکێتی بەهێز لە نێوان ژنان دا پێک بێت، بانگەوازی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشوری کوردستان دەکەم کە هەموویان دەست بدەنە دەستی یەکدی و بەرگری بکەن لە خۆیان، ئەگەر ئەمە نەکەین، بۆ هەمیشە ستەممان لێدەکرێت و کۆمەڵکوژ دەکرێین و دەسووتێنرێین، بۆ کۆتایی هێنان بەمانە دەبێت تێکۆشان بەرفراوانتر بکەینەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin