Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنگرەی ئەنجومەنی تەندروستکارانی باشوری کوردستان دەستیپێکرد

2017-11-24 12:38:57



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

کۆنگرەی ئەنجومەنی تەندروستکارانی باشوری کوردستان بە دروشمی 'بە ئیرادەیەکی ئازاد و ڕێکخستنی خۆسەر مافەکانمان بەدەست دەخەین و چارەسەری کێشەکانمان دەکەین' دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ لە ھوتێل پەرێز لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی تەندروستکارانی باشوری کوردستان، یەکەمین کۆنگرەی خۆیان بەست و وا بڕیارە سەرۆک و دەستە بۆ کۆنگرەکەیان دیاری بکەن.

 

وابڕیارە لە کۆنگرەکەدا، ناوی ڕێکخراو و لۆگۆی ڕێکخراو و ئامانجی ڕێکخراو و دیاریکردنی ناوەندی ڕێکخراو و ھاوسەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراو دیاری بکرێت.

 

ھەر لە کۆنگرەکەدا تاوتوێی کار و خەباتی دەستەکان و مەرجی ئەندامێتی و ئەرکی ئەندامەکان و مافی ئەندامەکان باس دەکرێت. بە بەشداری ٧٨ ئەندام کۆنگرەکە دەستیپێکرد، لەم کۆنگرەدا ھەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە باشوری کوردستاندان، ھیچ جیاوازیەک نیە لەوەی کە ئەندامەکە خەڵکی ڕۆژئاوا و باکور و وڵاتێکی جیاواز بێت یاخود لە ھەر نەتەوەیەک و ئاینێک بێت، تەنھا ئەوەی لە باشور نیشتەجێ بێت دەتوانێت ببێتە ئەندام.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin