Smiley face
Smiley face
Smiley face

"شۆڕشی په‌که‌که‌ لەپێناو به‌ده‌ستهێنانی مافى گه‌لى کوردە‌"

2017-11-24 12:05:17



ڕۆژنیوز - جیهاد هه‌ورامى

 

به‌شێک له‌چالاکوانانى هه‌ڵه‌بجه‌ باس له‌ شۆڕشى په‌که‌که‌ و ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کانى له‌ ته‌واوى کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست ده‌که‌ن و پێیانوایه‌ که‌ ‌شۆڕشى په‌که‌که له‌پێناو ڕزگاریى گەلی کورد و ته‌واوى گه‌لانى ناوچه‌که‌ و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەستپێکردووه‌.

 

٢٧ی ئەم مانگە، ٤٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەدا تێپەڕ دەبێت، لەم یادەدا چالاکوانانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، بە گرنگییەوە باس لە ئەمڕۆ و مێژووی پەکەکە دەکەن.

 

چالاکوانێک به‌ناوى فه‌رحان عزه‌ت، به‌ ڕۆژنیوزى وت:"پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ماوه‌ى شۆڕشى چل ساڵه‌ىدا، کاریگه‌ریى زۆرى هه‌بووه‌ له ‌به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان، ‌به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژئاواى کوردستان به‌هۆى کاریگه‌ریى شۆڕشى په‌که‌که‌ و هزر و فکرى ئۆجالان، گه‌لى کورد ڕزگارى بووه‌ و سیستمى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دیموکراتى داده‌مه‌زرێنێت، هاوشێوه‌ى ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ش له ‌باشور و ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان توانیویه‌تى هه‌نگاوى جدى بنێت له‌پێناو ئازادیى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان".

 

 

فه‌رحان، وتیشى:"به‌درێژایى شۆڕشه‌که‌ى ئۆجالان هه‌میشه‌ په‌یامى ئاشتى و مرۆڤدۆستى هەبووە‌ بۆ ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئاکه‌په‌ ڕووبه‌ڕووى په‌که‌که‌ ببنه‌وه،‌ به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان شکستى هێناوه،‌ ئه‌و کاریگه‌ریى و هزر و دیده‌ى ئۆجالان و په‌که‌که‌ گه‌لانى جیهانیشى گرتوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داواى ئازادى و مافه‌کانیان ده‌که‌ن".

 

چالاکوانێکى ژن به‌ناوى ڕه‌نگین سه‌لام، به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند:"شۆڕشى پارتى کرێکارانى کوردستان - په‌که‌که،‌ بۆ ئازادى و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى ته‌واوى چین و توێژه‌کان بووه،‌ لەو شۆڕشەشدا ژنان پشکى شێریان به‌رکه‌وتووه‌ که‌ توانیویانه‌ له‌ناو ئه‌و شۆڕشه‌ هەبوونى خۆیان بسه‌لمێنن، گەورەترین پلە سیاسییەکان وەربگرن کە هاوسه‌رۆکایەتییە، له‌ مه‌یدانى جه‌نگ و سه‌ربازیشدا پێشه‌نگ بوون و له‌ ئازادکردنى کۆبانى و ڕۆژئاواى کوردستان ببنه‌ سیمبولى قاره‌مانییه‌تى".

 

 

چالاکوانێکى ترى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌ناوى عاسى فایه‌ق، بۆ ڕۆژنیوز وتى:"پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که‌ له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنییه‌وه کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ته‌واوى پارچه‌کانى کوردستان هه‌بووه،‌ لەو چل ساڵەدا بۆ ئازادى و ده‌ستکه‌وتنى مافه‌کانى کورد تێکۆشانى کردووه‌ به‌رهه‌مى باشى هه‌بوه‌ به‌تایبه‌ت له‌باکور و ڕۆژئاوادا".

 

عاسى، وتیشى:"په‌که‌که‌ هیچ جیاوازییه‌کى نه‌کردوه‌ له‌نێوان چین و توێژه‌کانى کورد و که‌مایه‌تییه‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هه‌میشه‌ هه‌وڵى بۆ ڕزگارى و به‌ده‌ستخستنى مافه‌کانیان داوه‌، ئێمه‌ى کاکه‌ییش هه‌میشه‌ ڕێزمان له‌ خه‌باتى په‌که‌که‌ گرتووه‌ که‌ گرنگییه‌کى زۆرى پێداوین، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و شۆڕشه‌ بۆ ته‌واوى گه‌لانى کورد و ناوچه‌که‌ و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ته‌واوى گه‌لان جیهانه‌". 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin