Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی هەڵواسینی وێنەی کوڕە شەهیدەکەیان لە ماڵەکەیاندا، ژن و پیاوێک دەستگیر کران

2017-11-24 11:45:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شاری وان و باوکی شەهیدێکیان دەستگیر کرد، بەهۆی ئەوەی وێنە کوڕە شەهیدەکەی لە ناو ماڵەکەیدا هەڵواسیبوو.

 

هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی تووشبای سەربە شاری وان، هێرشیان کردە سەر ماڵی مستەفا ئەیاز، بەو تۆمەتەی ماڵەکەیان وێنەی شەهیدی تێدایە.

 

فەرهاد ئەیاز، شەهیدێکی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیە کە لە ئێران شەهید بووە و هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک لەبەرئەوەی وێنەی ئەو شەهیدە لە ماڵی دایکوباوکیدا هەڵواسراوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، دەرگاکەیان شکاندووە، مستەفا ئەیازی باوکی ئەو شەهیدەیان دەستگیرکردووە و دەستیان بە سەر وێنەکانی شەهیدە فەرهاددا گرتووە.

 

نەباهەت ئەیاز، دایکی ئەو شەهیدە ناڕەزایی پیشانداوە بەرامبەر بەو پێشێلکارییەی پۆلیسی تورک و ڕایگەیاندووە: دەست بە سەرداگرتنی وێنەی کوڕەکەم زۆری بێزار کردم.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin