Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێپێوانی گەنجان بۆ ئازادی ئۆجالان لە سلێمانی بەردەوامە

2017-11-24 11:35:37



ڕۆژنیوز - بەرهەم لەتیف

 

ڕێپێوانی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە دووم ڕۆژیدا لەناو شاری سلێمانیدا بەردەوامە، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێپێوانەکە بە گردبوونەوەیەک کۆتایی پێبێت.

 

کاتژمێر ۱۰:۳۰خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێپێوانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی (سەرهەڵدە) ڕێکخراوە، لەبەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بۆ بەردەم باخی گشتی دەستیپێکرد.

 

 

ملیتان گەرمیانی، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، وتاری دەستپێکردنی ڕێپێوانەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پێشکەش کرد و وتی:"ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی سەرهەڵدە-ی کۆمەڵەی جەوان و کۆمەڵەی ژنانی جەوان، هەستاین بە سازکردنی ڕێپێوانێکی درێژمەودا".

 

 

ئەوەشی خستەڕوو:"ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبرێت، ئێمە شەرمەزاری دەکەین و قبوڵی ناکەین، هەروەها ئەو داگیرکارییەی کە بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەمدواییەشدا ئەو داگیریکرییە کە لەسەر کەرکوک و گەرمیان بەڕێوەچوو، قبوڵی ناکەین و خۆمان بە خاوەنی ئەو ناوچانە دەزانین".

 

 

لەبەشێكی تری قسەکانیدا، ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری گەنجانی وڵاتپارێز وتیشی:"بەداخەوە دوێنێ لە هەردوو بازگەی عەربەت و تاسڵوجە-وە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، ڕێگا لە ئەم چالاکییە گیرا، بەڵام دواتر بە سوربوونی گەنجان، ڕێگایان دا ڕێپێوانەکە بێتە ناو شاری سلێمانی، بۆیە ئێمە ئەو ڕێگرییانە شەرمەزار دەکەین".

 

هەروەها، میترا پێنجوێنی، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ژنانی گەنجی تێکوشەر وتی:"ئەم چالاکییە ئێمە، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو گۆشەگیرییانەیە، کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، دوژمنانی گەلی کورد دەیانەوێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن".

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin