Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە یادی ٢٥ تۆڤەمبەردا ژنان دەبێ هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی تێکۆشان

2017-11-24 09:49:29



ڕۆژنیوز- محەمە و تاهیر

 

ئەندامێکی ڕژاک لە سیمینارێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ نۆڤەمبەر لە یەکێک لە خوێندنگاکانی کچان بەڕێوەچوو ڕایدەگەیەنێت، ژنان دەبێ هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان.

 

ئێوارەی دوێنێ، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕژاک، لە خوێندنگای ئامادەیی بناری کچان، لە شارۆچکەی ڕانیەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، سمینارێک بۆ خوێندکارانی خوێندنگاکە بەرێوەچوو.

 

دواتر ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕژاک، داستان مەعروف قسەی بۆ ئامادەبووان کردو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سایەی بەرخۆدانی ژنانی وەک لەیلا قاسم، زیلان، دەستینا، بێریتان، ساکینە، شیرین، ئارین میرکان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەستکەوت بەدەست هاتوون.

 

 

داستان وتیشی: ڕێبەر ئاپۆ وتەیەکی هەیە  کە دەلێت تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت، بۆیە ژنان کۆلەگە و بناخەی ژیانن، ئەگەر بناخە بە خراپی دابندرێت، زۆر سەر ناگرێت و دەڕوخێت.

 

داستان ڕاشیگەیاند: بەرخۆدانی ژنان لە کۆبانی سەلماندی کە ئیرادەی ژنان چەندە بە هێزە، ئەگەر ژن بیەوێت، دەتوانێت کۆمەڵگا بە باشی پەروەردە بکات، چونکە ژن لە ژیان تێدەگات، بۆیە ژنان لە کۆبانی سەلماندیان کە ژنیش هیچی لە پیاو کەمتر نییە، ژنان نابێ تەنیا ڕۆژی ۲٥ی نۆڤەمبەر یادی ئەم ڕۆژە بەرز ڕابگرن، بەڵکو دەبێ هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان، بۆیە ئێمە وەک ڕژاک، خەباتمان بۆ درێژەپێدان لەپێناو ئازادیی و یەکسانیی بە گوڕتر دەکەین.

 

لە کۆتایدا بە سرنج و تێبینی ئامادەبووانەوە کۆتایی بە سمینارەکە هات.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin