Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٤٤ کەسیان لە وان دەستگیرکرد

2017-11-23 19:55:26



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە شارۆچەکەی قەلقەلی-ی وان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٤٤ کەسیان دەستگیرکرد.

 

ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ١٠ گوندی دەوروبەری شارۆچکەی قەلقەلی-ی سەر بە شاری وان، ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکۆتانە سەر ماڵانیان ئەنجامدا.

 

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی دەوڵەتی تورک ٤٤ کەسیان دەستگیرکرد.

 

ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون و تاوەکو ئیستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە، گواسترانەوە بۆ فەرماندەیی بنکەی قەلقەلی-ی جەندرمە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin