Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بازگەکانی تاسڵوجەو عەربەت ڕێگری لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ ئۆجالان دەکرێت

2017-11-23 16:53:30



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت، لە بازگەی تاسڵوجە و بازگەی عەربەت، ڕێگریی دەکرێت لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە بە ڕێپێوان بچنە ناو شاری سلێمانیییەوە.

 

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێپێوانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە" ڕێکخراوە، لە شارۆچکەی بازیان-ی سەر بە شاری سلێمانییەوە، بەرەو شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بەڵام لە بازگەی تاسڵوجە و بازگەی سلێمانی – عەربەت، لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگریان لێدەکرێت کە بچنە ناو سلێمانییەوە.

 

ڕێگرییەکەی ئاسایش لەکاتێکدایە، کە چالاکوانان مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکەیان، ڕۆژهات سلێمانی ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، دەڵێت:"ئەم بەشەمان ئێستا لە بازگەی تاسڵوجەین و دەمانەوێت ڕێپێوانەکەمان ببەینە سەنتەری شاری سلێمانی، بەڵام ئاسایش بەبیانووی ئەوەی کە ڕەوشی شاری سلێمانی لەبار نییە، ڕێگا نادەن بچینە سلێمانی".

 

 

وتیشی:"ئەم چالاکییەی ئێمە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و دژی هەر داگیرکارییەکین بۆسەر خاکی کوردستان".

 

ئەو ئەندامەی گەنجان، دەشڵێت:"ئەم چالاکییەی ئێمە چالاکییەکی مەدەنییە و ڕێگریکردن لەم چالاکییە، کارێکی نا ئەخلاقییە".

 

ئەمە لەکەتێکدایە، ئەو چالاکییەی گەجان لە دوو قۆڵەوە دەستیپێکردووە و قۆڵەکەی دیکەش سەرەڕای رێگریی ئاسایش لە شارەدێی عەربەت-ی سەر بە شاری سلێمانییەوە دەستیپێکرد، بەڵام لە بازگەی سلێمانی عەربەت لە ئێستادا ڕێگرییان لیدەکرێت.

 

هەڵمەتی (سەرهەڵدە)، لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەلایەن گەنجانەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان پێکردووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin