Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە گورزێکی لە سوپای تورک وەشاند

2017-11-23 16:36:20



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی چالاکییەکی ئاشکراکردو، ڕایگەیاند: سەربازێکی تورک کوژراوەو سێ سەرباز برینداربوون.

 

دەربارەی دواین دۆخی سنوورەکانی شەڕو چالاکی گەریلاکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ماهیر، شەهید ئەیلەم و شەهید ئەرگەشدا، ئیوارەی دوێنێ گەریلاکانی یەژاستار لە گردی هەلاج لە ناوچەی بازیدی سەربە ئاگری، لەدژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا".

 

دەربارەی ئەنجامی چالاکی گەریلاکان، هەپەگە، ڕایگەیاند:"ئەوەی کە تا ئێستا ئاشکرابووە، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژراوەو سێ سەربازیش برینداربوون".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin