Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە: دەلال ئامەد شەهیدبوو هەزاران درێژە بە خەباتەکەی دەدەن

2017-11-23 15:14:46



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بۆ بیرهێنانەوەی شەهید دەلال ئامەد و هەڤاڵانی، پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا، ڕایگەیاند: دەلال ئامەد شەهید بوو، هەزارانیتر درێژە بەخەباتەکەی دەدەن و سەتان بەشداری ڕیزەکانی شۆڕش دەبن.

 

لەسەر شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە و، فەرمانداری هەرێمی بۆتان، 'دەلال ئامەد و١٢ گەریلای هەپەگە و یەژەئاستار'، ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە: پەیمان بە فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار، شەهید دەلال ئامەد و هەڤاڵانی شەهیدی هەرێمی بەستا دەدەین، کە درێژەپێدەری خەباتەکەیان بین بۆ بەدیهێنانی کوردستانێکی ئازاد.

 

کەجەکە، رایگەیاند: لە ساڵیادی دامەزراندنی ٤٠ ساڵەی پەکەکەدا، شەهیدانی بەستا دەکەینە هەوێنی خەبات و بەرفراوانکردنی تێکۆشانمان تا ئازادی یەکجاریی.

 

کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە: لەناو تەڤگەری ئازادی کورددا هەر شەهیدیک دەدرێت بەهایەکی زیاتر بەتێکۆشانی ئازادی دەدات، تێکۆشانێک کە لەبەرامبەر هیچ هێزو چەکێکی قورسدا تێک نەشکێت.

 

کەجەکە لە پەیامەکەیدا باسی لە مێژووی تیکۆشان و خەباتی شەهید دەلال ئامەد کردووەو ڕایگەیاندووە کە "دەلال ئامەد یەکێکە لە سیمبۆلی شۆڕشی ئازادی ژنان، کە لەلایەن تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کوردەوە ئافرێندراوە".

 

کەجەکە بەم شێوەیە کۆتایی بە پەیامەکەی هێناوە: شەهیدبوونی هەڤاڵ و فەرماندە دەلال ئامەد، دەرخەری خەباتی ئازادی و دیموکراسیخوازانەی گەلی کوردە، بەشەهیدبوونی ئەو، هەزاران کەس درێژە بەخەباتەکەی دەدەن و سەدان گەنج و ژن بەشداری تێکۆشانەکانی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد دەکەن.

 

٢٠ی ئەم مانگە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد، کە لە هەرێمی بەستای شەرناخ، لە ئەنجامی هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکدا، دەلال ئامەد، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی یەژاستار و ١٢ گەریلای دیکە شەهیدبوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin