Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەشی چاندنی گلێنە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کرایەوە

2017-11-23 14:01:18



رۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

بۆیەکەمین جار لە نەخۆشخانەی رزگاری سەنتەری تۆڕی چاو کرایەوەو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند کردنەوەی سەنتەرەکە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی جۆرەکانی نەشتەرگەری تۆڕی چاو، ڕاشیگەیاند: لەمەودوا دەتواندرێت نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاویش لە ھەولێر ئەنجام بدرێت.

 

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری ھەولێر، لەسەر ئەرکی رێکخراویIOMی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان،  سەنتەری تۆڕی چاو کرایەوە، کە دوازدە پزیشکی پسۆڕ لەم بەشەدا کار دەکەن و ڕۆژانە لە تواناییدایە ١٥٠ نەخۆش ببینێت، د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوان بەست و چەند زانیارییەکی لەبارەی سەنتەرەکەوە ئاشکرا کرد.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا د.سامان وتی: بۆیەکەمین جارە لە ھەولێر سەنتەرێکی لەم شێوەیە دەکرێتەوە، ئەویش لەسەر ئەرکی رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کرد: کردنەوەی سەنتەرەکە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی جۆرەکانی نەشتەرگەری تۆڕی چاو، کە ١٢ پزیشکی پسۆڕ کاری تێدا دەکەن و ڕۆژانە لە تواناییدایە ١٥٠ نەخۆش ببینێت.

 

هەروەها ئەوەشی وت کە: ھەردوو جۆری نەشتەرگەری گەورە و بچوک بۆ تۆڕی چاو ئەنجام دەدرێت.

 

سامان بەرزنجی، وتیشی: ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو سەنتەرە ئەنجام دەدرێن، پێشتر لە نەخۆشخانە ئەھلیییەکاندا دەبوایە بڕی چوار ھەزار دۆلار بداتە پزیشکەکان، بەڵام لەو سەنتەرە بڕە پارەیەکی کەم لە نەخۆش وەردەگیرێت، ئەمەش بۆ ھاوڵاتیان سودێکی زۆر ھەیە و چیتریش پێویست ناکات بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە بڕۆنە دەرەوەی وڵات و پارەیەکی زۆر بۆ فڕۆکە و شوێنی حەوانەوە خەرج بکەن.

 

هەروەها وتیشی: ئامێرەکانی سەنتەری تۆڕی چاو ئامێری پێشکەوتوون و لەمەودوا دەتواندرێت نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاویش لە ھەولێر ئەنجام بدرێت.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin