Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هیزۆپ پێشوازی لەتەرمی شەهید هۆگر کرا

2017-11-23 13:37:06



ڕۆژنیوز- عەلی قادر

 

لەگوندی هیزۆپی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە، لەلایەن گەلەوە پێشوازی لەتەرمی شەهید هۆگر کرا.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگوندی هیزۆپی سەر بە شارەدێی چوار قوڕنەی شارۆچکەی ڕانییەی ئیدارەی ڕاپەڕین، گەل پێشوازی لە تەرمی  شەهید بەشیر باران ناسراو  هۆگر کرد کە لە ١٦ ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەی داقوق شەهید کرا.

 

 

تەرمی شەهید هۆگر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژ ئاوا بەڕێ کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا لە گوندی هیزۆپی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە، گەل بەدروشمی شەهید نامرن، پێشوازی لەتەرمی شەهید هۆگر و بنەماڵەی شەهید کرد و سەرساخیان بۆ بنەماڵەی شەهید خواست، هاوکات بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێبازی شەهیدانیان دووپات کردەوە و تەرمی شەهید لەوێوە بەرەوە دهۆک بەڕێکرا.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin