Smiley face
Smiley face
Smiley face

سیمینارێک لەبارەی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە چەمچمەماڵ بەڕێوەچوو

2017-11-23 13:19:11



ڕۆژنیوز- چەمچەماڵ

 

لە شارۆچکەکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک بەڕێوەچوو.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شارۆچکەی چەمچمەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، لە لایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - رژاک، سیمینارێک بەڕێوەچوو.

 

 

لە سەرەتای سیمینارەکەدا کە سەدان ژن بەشداربوون تێیدا، بەڕێوەبەرانی رژاک سەما محەمەد و زارا ئەحمەد عەزیز، سیمینارەکەیان پێشکەش کرد.

 

بەهۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکە ڕێگەیان نەدا لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ڕووماڵ بکرێت، ڕۆژنامەوانان نەیانتوانی بچنە ژوورەوە بۆ ڕوماڵکردنی سیمینارەکە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەشداربووانەوە بە دەستی ڕۆژنیوز گەیشتووە، لە سیمینارەکەدا باسی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی دژی ژنان کراوە.

 

هەروەها پرسەکانی وەکو ئازادی ژنان،  گرنگی ڕێکخراوبوون بۆ ئیرادەی ژنان، تاوتوێ کراون.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin