Smiley face
Smiley face
Smiley face

٢٥٠ پارێزەر داوای بینینی ئۆجالان دەکەن

2017-11-23 12:53:31



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

٢٥٠ پارێزەر لە شارەکانی، ئستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر، مەرسین، مووگلا، جولەمێرگ و مێردین، لەڕێگای ناوەندی مافناسی سەدە-وە، داوای بینینی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەپە،یان کرد.

 

بەم سەردانەی ئەمڕۆی پارێزەران، دەبێتە جاری ٧٠٧م، داوای بینینی ئۆجالان کرابێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا داواکان ڕەتکراونەتەوە.

 

سەردانی ئەم ژمارە پارێزەرە بۆ دادگای بورسا بۆ بینینی ئۆجالان لە کاتێکدایە، کە لە ٢٧-٦-٢٠١١وە، بەبیانووی خراپی کەشوهەواو، و خراپبوونی کەشتیی و باری نائاساییەوە، رێگا نەدراوە پارێزەران چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

 

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە پیلانێکی نیودەوڵەتیدا لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، لە کینا ڕفێندراو دواتر ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin