Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزەکانی عێراق کێوماڵی ناوچەیەکیان دەستپێکرد دەکەوێتە نێوان سێ پارێزگا

2017-11-23 10:21:24



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی عێراق، کێوماڵێکیان ناوچەیەکیان دەستپێکرد کە هەرسێ پارێزگای (سەلاحەدین و موسڵ و ئەنبار) دەگرێتەوە.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکسازیی بەرزاییەکانی فورات لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستپێکردنی کێوماڵکردنی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاند کە سێ پارێزگاکە دەگرێتەوە.

 

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرزاییەکانی فورات ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی دەستیانکردووە بە کێوماڵێکی فراوان بۆ پاکسازیی ناوچەی جەزیرە کە کەوتوەتە نێوان هەرسێ پارێزگای سەلاحەدین و موسڵ و ئەنبار.

 

هەروەها وتیشی: ئەم کێوماڵکردنە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاکسازیی جەزیرە و بەرزاییەکانی فوراتە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin