Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فارقین قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

2017-11-23 09:39:20



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەوڵەتی تورک لە سنووری فارقین-ی سەربە ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

 

لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆوە، دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆی لە گوندەکانی فیشات و کاسۆ-ی لە سنووری فارقین ڕاگەیاندووە.

 

بەپێی وتەی پارێگاری ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆ دیارنییە تا کەی بەردەوامی دەبێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی تورک بەنیازی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە لە سنوورەکە، هەر ئەوەشی کردووە بە هۆکار بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin