Smiley face
Smiley face
Smiley face

خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە

2017-11-23 09:36:35



ڕۆژنیوز – ڕێبازسه‌باح

 

لێپرسراوی هۆبه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى ته‌قته‌ق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کە ئه‌وکێشانه‌ى دەچێتە لاى ئه‌وان زیاتر کێشه‌ى خێزانی و خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن-ن.

 

به‌پێى پێویستى ناوچه‌که‌، به‌فه‌رمانى وه‌زارى له‌ 16/2/2017 هۆبه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له‌ سنورى شارەدێى ته‌قته‌ق-ی سەر بە شارۆچکەی کۆیەی پارێزگای هەولێر کراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى دۆسییه‌کانى توندوتیژیى و له‌ناوچه‌کە و بەداوادچوون بۆی.

 

سەبارەت بە کاری ئەو هۆبەیە، ملازم به‌خیار حه‌مه‌شه‌ریف، لێپرسراوى هۆبه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: هۆبه‌که‌مان هه‌ڵده‌ستێت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیاریى له‌ناو هاوڵاتیان به‌هاوکاریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌کان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتن و چاودێریکردنى که‌یسه‌کانى تایبه‌ت به‌ توندوتیژیى و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆدادگا.

 

به‌خیار حه‌مه‌شه‌ریف

 

بەختیار، ئاماژەی بە زۆربوونی توندوتیژیی دژ بە ژنان کرد لە سنوورەکە و وتی: تادێت توندوتیژییه‌کان ڕوویان له‌زیادبوونه‌، له‌سنورى ئێمه‌ زۆرترینیان که‌یسى خێزانی و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی-ن.

 

بەختیار حەمە شەریف، وتیشی:"ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئەو کێشانە".

 

جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای دروستبوونی هۆبەکەوە تا کاتی ئاکو ئەمڕۆ، ١٦ حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی تۆمارکراوە، کە ١٥ حاڵەتیان لە دادگاکاندان و یەک حاڵەتیش کەیسەکەی داخراوە، هەروەها ١٨ کەیسی خێزانیی تۆمارکراوە و سێ کەیسیان داخروان، هەر لەو هۆبەیە دوو حاڵەتی سوتان-یش تۆمارکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin