Smiley face
Smiley face
Smiley face

وادی ئەڵمانی: لەگەرمیان هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەڵکشاندایە

2017-11-23 08:25:35



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ كرێكار

 

ئەندامێکی ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، لەگەرمیان هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هەڵکشاندایە، هاوکات هۆکارەکەشی دەگێڕێتەوە بۆ خراپیی باری ئابورییان خێزانەکان.

 

هێنانە پێشەوەی پرسی هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی لە عێراق و پێشنیاری کەمکردنەوەی تەمەنی یاسایی شوکردنی کچان لە ١٨ ساڵەوە بۆ نۆ ساڵ، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانە مەدەنییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

لەیلا ئەحمەد، ئەندامی تیمیی ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی لە گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"لە ڕێگەی كۆڕ و سیمینار و گفتوگۆ ڕاستەوخۆكانی تیمی ڕێكخراوەكەمان لەگەڵ ژنان و كچان و مامۆستایان لە خوێندنگاكانی گەرمیاندا، بۆمان دەركەوتووە كە ڕێژەی بەشوودانی كچانی خوار تەمەنی یاسایی لەگەرمیان لەهەڵكشاندایە".

 

لەیلا، ئاماژەی بە یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2011 كرد كە هاوسەرگیری خوار تەمەن 18 ساڵی قەدەغە كردوەوە و وتی: هەرچەند یاسا ڕێگەی پێنەداوە، بەڵام پێشتر و ئێستاش كە قەیرانی داراییە، بەشوودانی نایاسایی زیادیكردووە، خێزانەكان بەهۆی خراپیی باری ئابورییان كچەكانیان لەتەمەنی كەمدا بەشوودەدەن و دواتر تووشی كێشە و جیابوونەوە دەبن و دەكەونە ژیانێكی پڕ زەحمەت.

 

لەبارەی هەبوونی ئامارێكی فەرمی بۆ بەشوودانی پێش تەمەنی یاسایی، لەیلا وتی: ئامارێكی فەرمی لەبەردەستدا نییە، ئەوەی هەیە تەنها لە ئەنجامی بەدواداچوون و كاری خۆمان دەستمان كەوتوە، كاری ئێمەش تەنها هۆشیاركردنەوەیە و لەڕێگەی چونمان بۆ ناو كۆڵانەكان و بەستنی كۆڕ و سیمینار هۆشیاریمان بڵاوكردوەتەوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin