Smiley face
Smiley face
Smiley face

عیماد ئەحمەد: پرۆژەکەی گۆڕان دەبێتە پرۆژەی هەموومان

2017-11-22 19:43:56



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان ڕایگەیاند: پرۆژەی "حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی"مان لە بزووتنەوەی گۆڕان وەرگرتووە و بەمزوانە دەبێتە پرۆژەی هەموومان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرکردایەتی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش، عیماد ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی و بەشداربووی کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.

 

عیماد ئەحمەد، ڕایگەیاند:"وەكو سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، كۆبوونەوەی هاوبەشی خۆیان هەیە و پێویستە ئەو كارەساتەی بەسەر هەرێمدا هاتووە، وەكو دوو لایەنی سیاسی دانیشتنی لەسەر بكەین و لەسەری كۆببینەوە و ڕێگاچارەی بۆ بدۆزینەوە".

 


وتیشی:"كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان تایبەت بووە بە دیراسەکردنی دۆخی هەرێم و دەرئەنجامی ئەو دۆخەی دروستبووە، هەروەها چۆن چارەسەربكرێت".


لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان-یشەوە، عیماد ئەحمەد ڕایگەیاند:"كەمتر لە هەفتەیەكی دیكە كۆبوونەوەیەكی تر دەكەین".

 

سەبارەت بە پرۆژەی "حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی"، کە بزوونتنەوەی گۆڕان خستوویەتییەڕوو، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان جەختی کردەوە، کە پشتیوانی پرۆژەکەی گۆڕان دەکەن، ڕاشیگەیاند:"بەمزوانە دەبێتە پرۆژەی هەموومان".



شاندی گۆڕان پێكهاتوون لە عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی، حەمە تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن، ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، شاندی یەكێتی-ش پێكهاتبوون لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قادر حەمەجان، ڕەفعەت عەبدوڵا و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەکێتی و شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin