Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەیان گەنجی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون

2017-11-22 19:09:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەیان گەنجی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.

 

بە دروشمی "ئێمە سەمانهەڵدا، ڕوومان لە چیا ئازادەکان کرد"، دەیان گەنجی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، لەچوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، بەشداری ڕێزەکانی گەریلاکانی پەکەکە بوون.

 

ئەو گەنجانە لە چییاکانی کوردستانەوە، لەبارەی بەشداربوونیانەوە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، تیایدا ئاماژەیان بە هێرشەکانی سەر گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجلان، ڕێبەری پەکەکە کردووە، ڕاشیانگەیاندووە:"ڕێگای تێکۆشان دژی ئەو هێرشانە، بەشداربوونە لە ڕیزەکانی گەریلا".

 

لە بەیاننامەکەی ئەو گەنجانەدا، هاتووە:"ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوری ئێمەیە، وەرنەگرتی زانیاری لەسەر تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ، هۆکاری سەرهەڵدانی ئێمەیە".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin