Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ تورکیا ٢٩ کەس لە میسر دەستگیر کرا

2017-11-22 18:40:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ تورکیا، ٢٩ کەس لە وڵاتی میسر دەستگیر کران.

 

بەپێ هەواڵێکی ئاژانسی (MENA)ی دەوڵەتی میسر، ئەمڕۆ، دادگای کۆماری میسر بڕیاری دەستگیرکردنی  بۆ ٢٩ کەس دەرکردووە، کە گومان دەکرێت کاری سیخوڕی-یان بۆ دەوڵەتی تورکیا کردبێت.

 

هەر بەپێی هەواڵەکە، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت جارێکی تر ئیخوان موسلیمین لە میسر بکەنەوە بە دەسەڵاتدار، بە تەلەفۆن زانیاری هەواڵگرییان داوەتە دەزگا سیخوڕییەکانی تورک.

 

ڕاگەیەندرا، کە ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، بە گواستنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە زێر-ەوە تاوانبار دەکرێن.   

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin