Smiley face
Smiley face
Smiley face

منداڵێکی چوار ساڵ له‌ژێر ئه‌شه‌نجه‌ی باوک و زڕ دایکی گیانی له‌ده‌ستدا

2017-11-22 15:41:39



رۆژنیوز - سۆران محه‌مه‌د

 

به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانی دژوار لەلایەن باوک و زڕدایکییەوە، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ گیانی لەدەستدا و پۆلیس-یش دەڵێت:"زڕدایکەکە دەستگیرکراوە و باوکەکە هەڵهاتووە".

 

بەگوێرەی لێدوانێکی عه‌قید شوان مه‌جید، به‌ڕێوبه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی شوان بۆ ڕۆژنیوز، نیوەشەوی ڕابردوو، له‌ گوندی دووبزنی سه‌ر به‌ شاره‌دێی شوان له‌ سنووری پارێزگای که‌رکوک، منداڵێکی ته‌مه‌ن چوار لەژێر ئەشکەنجەدا ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوە.

 

عەقید شوان، وتی:"پاش گه‌یشتنمان به‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌، بینمان، که‌ منداڵه‌که‌ شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره و بۆ پشکنین ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ریی که‌رکوک-مان کرد".

 

سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکە، شوان مەجید، وتی:"پشکنینەکە دەریخست، کە منداڵه‌که‌ به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پاش لیکۆڵینه‌وه‌ بۆمان ده‌رکه‌وت، منداڵه‌که‌ له‌لایه‌ن باوکی و زڕ دایکییه‌وه‌، زۆر به‌ توندیی ئه‌شه‌که‌نجه‌ دراوه‌، هه‌روه‌ها شوێنی سوتان و لێدان به‌ جه‌سته‌ی منداڵه‌که‌وه‌ دیار بووه‌، کۆتا جار به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌ و گۆشت له‌ جەستەی کراوه‌ته‌وه‌".

 

شوان، ڕاشیگه‌یاند:"پێشتر و چه‌ندین جاری تر منداڵه‌که‌ له‌لایه‌ن باوک و زڕ دایکیه‌وه‌، ئه‌کشه‌نجه‌ دراوه‌".

 

به‌ڕێوبه‌ری بنکه‌ی پۆلیسی شوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد:"باوکی منداڵه‌که‌ ناوی( قاره‌مان فازل)ه‌ و دوو هاوسەری هەبووە، هه‌ردووکیان له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، منداڵه‌که‌ش ناوی (مه‌هناز)ه‌ و ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌، دوو ڕۆژ پێش ئێستا دایکی مه‌هناز چووەته‌ شاری  به‌غدا، به‌ هۆی نه‌بوونی دایکی له‌ماڵه‌وه‌، هه‌ل ڕه‌خساوه‌ بۆ باوک و زڕ دایکی تا مه‌هناز ئه‌شکه‌نجه‌ بده‌ن، به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژواره‌وه‌، منداڵه‌که‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

 

شوان مەجید، وتیشی:"له‌ئێستادا زڕ دایکی منداڵه‌که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌، باوکەکەش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە، بەڵام به‌رەو شوێنێکی نادیار هه‌ڵهاتووه‌".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin