Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات: ئاو چووەتە ژێر ماڵ و منداڵمانەوە.. بەڤیدیۆ

2017-11-22 14:41:38



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەهۆی باران بارینەوە ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەختتر بووە، ئەوان دەڵێن: ئاوچووەتە ژێر ماڵ و منداڵمانەوەو ژیانمان حەرام بووە، دەشڵێن: هیچ بەرپرسێک لێمان ناپرسێتەوە.

 

دوای بومەلەرزەکەی ١٢ی ئەم مانگەی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ژیانی لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا دێت سەختتردەبێت، بەتایبەت لەم ڕۆژانەدا کە شەپۆلێکی بارانبارین دەستیپێکردووە.

 

لەم ڤیدیۆیەدا کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، چەند خێزانێک باس لە ژیانیان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، کە ئاو چووەتە ناو چادرەکانیانەوەو ژیانیان زۆر نالەبارە.

 

هاوڵاتیان دەڵێن، ئەمە سەرەتای بارانە ژیانمان ئاوایە، لە داهاتوودا خراپترمان بەسەر دێت.

 

ئاماژە بەوەش دەکەن، کە هیچ بەرپرسێک بەهانایانەوە نەچوونەوە کەس ئەوانی بیرناکەوێتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin