Smiley face
Smiley face
Smiley face

زیانلێکەوتوانی بومەلەرزە داوای خێمە دەکەن

2017-11-22 12:30:08



ڕۆژنیوز – هاوڕێ کرێکار

 

هاوڵاتیانی شاردەیی مەیدان، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیان بەر خانووەکانیان کەوتووە، ڕێگای کەلار – دەربەندیخان-یان داخست و داوای خێمە دەکەن.

 

بەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتیانی شارەدێی مەیدان-ی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکی کەلار – دەربەندیخان-یان داخست.

 

ئەو هاوڵاتیانە، بەهۆی بومەلەرزەکەی شەوی ١٢ی ئەم مانگەوە زیان بەر خانووەکان-یان کەوتووە، ئێستاش بەهۆی بارنبارینی زۆرەوە خانووەکانیان بروخێت و زیانی گیانیان پێ بگات، بۆیە داوای خێمە دەکەن.

 

پاش ماوەیەک لە داخستنی ڕێگاکە، ئاسایشی سنوورەکە بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد و ڕێگاکە کرایەوە.

 

لەبەرامبەر داواکاریی ئەو هاوڵاتیانەدا، جەمال ساڵح، بەڕێوبەری  بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مەیدان، بە ڕۆژنیوزی وت: لەلایەن مانگی سوری نێودەوڵەتییەوە  خێمە هاتووە  و دابەشکراوە بەسەر بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکانى سنوری شارەدێیەکە، خێمەکە کەمە و وەک پێویست نیە ٥٢٠ خێمەیە لە کاتێکدا هەزار و ٨٧٧ ماڵ داواى خێمە دەکەن.

 

جەمال ساڵح

 

جەمال ساڵح، وتیشی: ئەوانەى زۆر زیانیان پێگەیشتووە خێمەیان بەسەردا دابەشکراوە،  ئەوانەشی ماون و داوای خێمە دەکەن، مانگی سوری نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەگەر دەڕۆنە ناوخێمە دابنیشن، ئەوا  ئێمە خێمەتان بەسەردا دابەش دەکەین،  بەڵام ئەو هاوڵاتییانە ڕەتی دەکەنەوە بڕۆنە ناو خێمە و  داواش دەکەن بەسەر یاندا دابەش بکرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin