Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاوە نادر: ئۆجالان وەک یەکەم سەرکردەی کورد دەرکەوت نەک سەرکردەی حزب

2017-11-22 11:42:35



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

کاوە نادر، ڕایدەگەیەنێت، کە سەرھەڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان قۆناغێکی نوێی ھێنایە ئاراوە بۆ جوڵانەوەی نیشتمانی کوردیی و سەرەتایەک بوو بۆ ڕزگارکردنی کورد لە ژێردەستەیی دوژمنان، دەشڵێت: ئۆجالان وەک یەکەم سەرکردەی کورد دەرکەوت، نەک سەرکردەیەکی حزبی.

 

٢٧ی ئەم مانگە، ٤٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، کاوە نادر، چاودێری سیاسی و یەکێک لەو کەسانەی کە لەنزیکەوە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-ی بینیوە، سەبارەت بە  گرنگی سەرهەڵدانی ئەو پارتە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

کاوە نادر، وتی:"سەرھەڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان قۆناغێکی نوێی ھێنا بۆ جوڵانەوەی نیشتمانیی کوردیی و سەرەتایەک بوو بۆ ڕزگارکردنی کورد لەژێردەستەی دوژمنان".

 

ناوبراو، ئاماژەی بە خەباتی نەتەوەیی پەکەکە بە رێبەرایەتی ئۆجالان کرد و وتی:"ئۆجالان جگە لەوەی پارتێکی دامەزراند، بەڵام دوور لە پارچەگەرییەتی و دوور لەوەی خەبات بۆ پارچەیەک بکات ھەموو تواناکانی خستەگەڕ بۆ یەکێتی نەتەوەیی و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانیی کوردستان".

 

باسی لەوەشکرد:"ئۆجالان توانی وەک یەکەم سەرکردەی کورد دەربکەوێت، نەک وەک سەرکردەیەکی حزبی ئەمەشی بەکردار نیشان داوە، بوونی ئۆجالانیش لەمەیدانی خەباتدا بەکردار ھەموو کێشە و گرفتەکانی بەردەم گەلی کورد چارەسەر دەبن، چونکە ئەو پرۆژەی ئاشتی و سەرخستنی کوردی پێیە، لەبەر ئەو ھۆکارەش چەند ساڵێکە لەزیندانە".

 

ئەو چاودێرە سیاسیە، لە کۆتایی قسەکانیدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-ی لە سەرجەم گەریلا و ئەندامانی و زیندانیانی کوردانی باکور و دایکی شەھیدان کرد و وتیشی:"دەڵێم ھیچ ھێز و لایەنێک و وڵاتێک بەزیندانیکردنی ئاپۆ ناتوانێت دەنگ و ڕەنگی کورد لەناوببات و ڕێباز و فکری ئاپۆ بمرێنێت".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin