Smiley face
Smiley face
Smiley face

کادرێکی یەکێتی کوژرا

2017-11-22 11:01:47



ڕۆژنیوز - ئه‌میر خانه‌قینی

 

کادرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کوژرا و کوڕەکەشی بریندار کرا.

 

شه‌وی ڕابردوو، لە گوندی شیرک- ی شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، کادرێکی یەکێتی کوژرا و کوڕەکەشی بریندارکرا.

 

سه‌لام ئه‌سعه‌د، به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین به‌ ڕۆژنیوزی وت: شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی هاوڵاتییه‌ک گه‌یه‌ندرایه‌  نه‌خۆشخانه‌ی  گشتی خانه‌قین، که‌ شوێنەواری دوو فیشه‌ک به‌ جه‌سته‌یەوە هه‌بوو.

 

سەلام، وتیشی: بریندارێکی تریش که‌ کوڕی کوژراوه‌که‌یه‌ گەیەندرایە لامان، شوێنەواری فیشه‌کێک له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بوو، به‌ڵام باری ته‌ندروستی باشه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ کراوه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنیوز: کوژراوه‌که‌ ناوی (مه‌عروف حسێن) ه‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کێتی-یه‌ شه‌وی رابردوو له‌ نزیک کات ژمێری ١٢ سێ چه‌کداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتاوەتە سه‌ر ماڵیان له‌ گوندی شیرک له‌ باکوری خانه‌قین.

 

جێگای ئاماژەیە، پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ سنوری شارۆچکەی خانه‌قین له‌ ١٧ئۆکتۆبەر، ئەمە چواره‌مین حاڵه‌تی کوشتن-ە، کە له‌ خانه‌قین تۆمار دەکرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin