Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا وەڵامی حکومەتی هەرێمی دایەوە

2017-11-22 10:20:47



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەغدا و هەولێر دەتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و پێویست ناکات ئەمریکا نوێنەر بۆ نێوەندگیریکردن دیاریی بکات.

 

دوێنێ، هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

 

 هێزەر ناورت، لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتەمان بینیوە، کە هەولێر داوای لە ئەمریکا کردووە نوێنەرێک بۆ نێوەندگیرییان لەگەڵ بەغدا دیاری بکات، بەڵام لەو باوەڕدا نین ئەوە پێویست بکات.

 

ناورت، وتیشی: لەو باوەڕەداین هەولێر و بەغدا دەتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، ئەم دوو لایەنە مێژوویەکی درێژییان پێکەوە هەیە، پێکەوە ژیاون و شەڕیان کردووە، پێکەوە خێزان و کۆمەڵگەیان بنیادناوە، پێمان وایە، کە خۆشیان دەتوانن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ هەرێم و بەغداد هەیە و بەردەوام هەوڵدەدەن ڕێگا خۆش بکەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوانیان.

 

ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ، ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی گەیاندە لوتکە و بەغدا چەندین سزای بەسەر هەرێم-دا سەپاند، بۆیە حکومەتی هەرێم-یش بە فەرمیی داوای لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد، کە نێوەندگیرییان بکەن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin