Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاسایشی شەنگال فراوان دەکرێت

2017-11-22 09:02:32



ڕۆژنیوز – نەدیمە شەنگالی

 

لە شارۆچکەی خانەسۆری سەربە شەنگال، بەمەبەستی فراوانکردنی ئاسایشی ئێزدخان، دووەمین خولی ئاسایشی ئیزدخان بە مەراسیمێک کۆتایی هات.

 

دوێنێ، لە مەراسیمێکدا دووەمین خولی ئاسایشی ئیزدخان لە خانەسۆر کە تێیدا ٦٩ ئەندام تێیدا ئامادەبوون کۆتایی هات.

 

لە مەراسیمەکەدا کە هاوڵاتیانی شەنگال و چەند دەزگا و ڕێکخراوێک ئامادەبوون، خەبات شەنگالی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شەنگالەوە قسەیکردو، وتی: هەڤاڵانمان لەم خولەدا پەروەردەیان بینی، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئەرکی ڕۆژنەیاندا ئەرکی خۆیان بەرامبەر دووژمنانمان پێکبێنن.

 

 

شەنگالی وتیشی: ئێمە وەک گەلی ئێزدی پێویستە نێوان خۆمان پتەوتر بکەین، بە فەلسەفەی ئێزدییایەتی خۆمان بپارێزین و ئاسیش و ڕێکخستنەکانمان پتەوتر بکەین و بەردەوامی بە خەباتی شەهیدان بدەین.

 

لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی ئەندامێتی لە مەراسیمەکەدا درایە ٦٩ ئەندامی بەشدار لەو خولە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin