Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: پێویستە کێشەکان لە ڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکەین

2017-11-21 20:56:36



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، کە حکومەتی عێراق پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وتیشی:"داوا له‌ برایانی كورد ده‌كه‌م په‌نا بۆ شه‌ڕ نه‌به‌ن و هه‌وڵبده‌ین كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی یاساو ده‌ستووره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

 

ئه‌مشه‌و، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی لە شاری بەغدا پێشکەشکرد.

 

لە وتارەکەیدا، حەیدەر عه‌بادی، ڕایگه‌یاند:"حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات، كه‌ چاكسازی گه‌وره‌ له‌ ئابووری عێراقدا ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق په‌سه‌ندكراون، كه‌ سودی زۆری بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان ده‌بێت".

 

عەبادی، وتیشی:"له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ داعش له‌ عێراق بوونی نه‌ماوه‌، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ئۆپراسیۆنی كێوماڵی بیابانه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌نبار ده‌ستپێده‌كه‌ین، دوای ئه‌وه‌ كۆتای ته‌واوتی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین".

 

له‌ به‌شێكی دیکەی قسه‌كانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، کە دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ ململانێ سیاسییه‌كان و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، دەشڵێت:"تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت سود له‌ ململانێ سیاسییه‌كان وه‌ربگرن و درێژه‌ به‌ كاره‌ تێده‌ریی و خراپه‌كانی خۆیان بده‌ن".

 

هەر لە وتارەکەیدا، حەیدەر عەبادی جەختیشی کردەوە، كه‌ حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

 

لە درێژەی وتارەکەیدا، عەبادی ستایشی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق-ی کرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەی ٢٥ی ئەیلولی هەرێمی کوردستان، وتیشی:"داوا له‌ برایانی كورد ده‌كه‌م په‌نا بۆ شه‌ڕ نه‌به‌ن و هه‌وڵبده‌ین كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

 

حەیدەر عەبادی، جەختیشیكردەوە، كە بەپێی دەستوور هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، بە پێویستیشی زانی، کە ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin