Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاروانێکی دیکەی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی کرماشان ڕەوانە کرا

2017-11-21 19:40:44



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە کۆتا ڕۆژی کەمپەینی "وەتەن چاوی لێمانە" لە شاری هەولێر، کاروانی دووەمی هاوکارییەکان، کە پێکهاتبوو لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆ گەرم کردنەوە و ھاوکاری ماددی، ڕەوانەی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.

 

هەفتەیەک بەر لە ئێستا، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی لە شاری هەولێر، کەمپەینی "وتەن چاوی لێمانە"یان ڕاگەیاند، بۆ هاوکاری کردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شەوی ١٢ی مانگ، ئەمڕۆش کەمپەینەکە کۆتایی هات.

 

 

محەمەد گەردی، ئەندامی کەمپەینەکە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا، زیاتر لە سی ملیۆن دینار کۆکرایەوە و دوو کاروان بارھەڵگریش لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆگەرم کردنەوە کۆکرایەوە".

 

 

ڕوونیشیکردەوە:"کاروانی یەکەمی هاوکارییەکان، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کەلار-ەوە، ڕەوانەی شاری کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، ئەمڕۆش لە کۆتا ڕۆژی کەمپەینەکەدا، کاروانی دووەمی هاوکارییەکان بەرەو کرماشان ڕەوانەکرا".

 

وتیشی:"سوپاسی خەڵکی شاری ھەولێر و مامۆستایانی ئاینی دەکەین، بۆ بەدەمەوە ھاتنی کەمپەینەکەمان".

 

ئاکار ئەکرەم، کچە خوێندکارێکی ئامادەیی مەئمون دەباغ، لە شاری ھەولێر، بە ڕۆژنیوزی وت:"من وەک کچە خوێندکارێک لە خوێندنگاکەی خۆم سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری کرد، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم کەمپەینەوە ھاوکاری زیانلێکەوتووانی کرماشان بکرێت".

 

 

وتیشی:"لە ڕووداوە ناخۆشەکان، ھەرگیز نابێ ئێمەی تاکی کورد یەکتر پشتگوێ بخەین، لێقەوماوانی ڕۆژھەڵاتیش خوشک و برای ئێمەن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin