Smiley face
Smiley face
Smiley face

داواده‌کرێت بۆ پرسى ژنان کارى هاوبه‌ش زیاتر بکرێت

2017-11-21 11:13:14



ڕۆژنیو ز- مارى به‌کر

 

ئه‌ندامێکى گروپى ژیان ده‌ڵێت: له‌نێوان ڕێکخراوه‌کان وه‌ک پێویست کۆده‌نگی نییه‌ و پرسى ژنان-یش پێویستى به‌کارى هاوبه‌شى زیاتره‌.

 

له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى گروپ و ڕێکخراوه‌کانى تایبه‌ت به‌ژنان، ده‌وترێت وه‌ک پێویست کاریگه‌رییان له‌سه‌ر باشکردنى ڕه‌وشى ژنان نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ کۆده‌نگ نه‌بوونى ڕێکخراوه‌کان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

 

له‌وبارەیە‌وه‌ عوسمان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى گروپى ژیان، بۆ ڕۆژنیوز وتى: له‌نێوان ڕێکخراوه‌کان ناکۆکییه‌کى ئه‌وتۆ نییه‌، به‌ڵام وه‌ک پێویست کۆده‌نگى نییه،‌ هه‌ندێک کات بۆچه‌ند پرس کۆده‌نگن نمونه‌ له‌سه‌ر یاساکان و دیارده‌یه‌کى به‌رچاو یان بابه‌تێک په‌یوه‌ندى به‌ مافى گشتیى ژنانه‌وه‌ هه‌بێت.

 

عوسمان محه‌مه‌د

 

سەبارەت بە چالاکیی هاوبەش-یش، عوسمان، و وتى: تاڕاده‌یه‌ک چالاکیى کراوه‌ به‌هاوبه‌شى سه‌رجه‌م گروپ و ڕێکخراوه‌کان، به‌ڵام ڕێکخراوه‌کان زیاتر چالاکیه‌کانیان سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

 

عوسمان محەمەد، ئەندامی گروپی ژیان وتیشى: له‌ ئێستادا ڕه‌وشى ژنان هێنده‌ پڕکێشه‌ و ئاڵۆزییه‌ بۆیه‌ ده‌بێت بۆ پرسه‌کان کارى هاوبه‌ش زیاتر بکرێت و ڕێکخراوه‌کان کۆده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین کاریگه‌ریی زیاتر دروستبکه‌ین.

 

گروپی ژیان، لە کۆمەڵێک چالاکوان، رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و نوینەری لایەنەکان و ڕێکخراوی تایبەت بە ژنان پێکهاتووە و لە ڕۆژی ٢/٨/٢٠١٢خۆی ڕاگەیاندووە، کار دەکات بۆ نەهێشتنی کوشتنی ژیان لەسەر شەرەف و پرسەکانی تایبەت بە ژنان.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin