Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

2017-11-20 19:52:58



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند: بەھۆی ئەوەی لیستەکانی ناو ئەنجومەن نەگەیشتنە ئەنجام لەسەر شوێنی کۆبوونەوەکە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

کاتژمێری ٧ی ئەمشەو، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

ڕێبوار تاڵەبانی، رایگەیاند:"بەھۆی ئەوەی لیستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر شوێنی کۆبوونەوە، بۆیە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کاتێکی نادیار".

 

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وتیشی:"ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەشێکیان ماڵیان تاڵانکراوە و ئەمنییەتیان پارێزاو نییە".

 

ڕێبوار تاڵەبانی، دەشڵێت:"ئەوەی ئێستا لە کەرکوک ھەیە بەدەرە لە دەستوور و یاسا، بۆیە ناتوانین کۆبوونەوە لە کەرکوک ئەنجام بدەین".

 

تاڵەبانی، باسی لەوەشکرد:"پێشتر لە عێراق ئەوە هەبووە، کە ئەنجومەنی پارێزگایەک لە پارێزگایەکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، ئێستا بۆ ئێمە ھەمان شتە و شوێن گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە کۆبوونەوەیەک بکەین".

 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە نووسان، سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ شارەکە، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند:"بەشێک لە ئەندامان بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک دەستگیردەکرێن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin