Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید: لەم مانگەدا پارەی گەنمی جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت

2017-11-20 19:37:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا عێراق پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خه‌رج دەکات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی بڵاوکردەوە.

 

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ڕایگه‌یاند: ئێستا بەسەردانێک چوومەتە وڵاتی کەنەدا، بۆ تاوتوێ کردنی یاسای بەڕێوەبردن و دارایی، کە مەرجی سندوقی دراوی نیودەوڵەتییە بۆ هاوکارییەکان.

 

 

ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو: هاوکات وەفدێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقیش لە وڵاتی کەنەدایە بۆ بابەتە بازرگانییەکان، ئەو فرسەتەم قۆستەوە کە بەڕێوەبەری گشتی دانەوێڵەشیان لەگەڵە، پرسیاری پارەی گەنمی جوتیارانم لێکرد،  لە وەڵامدا وتیان کە لەم مانگەدا پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خه‌رج ده‌كه‌ن.

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەشڵێت: له‌ هه‌ركوێ بم جوتیارانم له‌بیره‌ و داوای مافه‌كانیان ده‌كەم.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin