Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە تەق تەق-یش چالاکی بۆ پشتیوانی هەڵمەتی "سەرهەڵدە" ئەنجامدرا

2017-11-20 18:55:32



ڕۆژنیوز – رێباز سەباح

 

بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، گەنجانی وڵاتپارێز ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شارەدێی تەق تەق چالاکییان ئەنجامدا، تیایدا گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە شەرمەزاکرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارەدێی تەق تەق-ی سەر بە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە شاری هەولێر، هەریەکە لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی "سەرهەڵدە"، ڕێپێوانێکیان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال-ەوە بۆ باخچەی شەهید نامیق ئەنجامدا.

 

 

بەختیار تەق تەقی، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، بەیاننامەی كۆمیتەی ئامادەكاری چالاکییەکەی خوێندەوە، تیایدا هاتبوو:"وەك ئاشكرایە ماوەی ١٧ ساڵە ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گوشار و گۆشەگیرییەكی سەختدایە، دوژمنی داگیركەر تەواوی هەوڵی خۆی دەدات، كە بە هیوای ئازادیمان لە گەلەكەمان بێ بەش بكات".

 

 

لە بەشێكی دیکەی بەیاننامەکەدا، هاتووە:"ئێمە دەبێت لە بەرامبەر ئەو پیلانە بە هەموو شێوازێک لە هەوڵداندابین، كە نەخشەرێگای ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی جێبەجێ بکەین، چونکە لە باشوری كوردستان، دوژمن بە هەموو شێوازێك هەوڵ دەدات دەستكەوتەكانمان لەبار ببات".

 

هەر لە بەیاننامەكەدا، جەختیشکراوەتەوە:"دەبێت وەك گەلی كوردستان و گەلی باشور، بە پاڵپشتی لە هەنگاوی "سەرهەڵدە"، لە هەوڵدانێكی جدیدابین، بۆ ئازادكردنی ڕێبەر ئاپۆ، چونكە تاكە هیوای ئێمەی گەلی كورد تەنها ڕێبەر ئاپۆیە، دەبێت داگیركەری و گوشاری ئیمرالی تێكبشكێنین".

 

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، وتەی كۆمیتەی تەق تەق-ی یەكێتی نیشتمانی کوردستان و قەوارەی نەوەی نوێ پێشکەشکرا، تیایدا ئیدانەی پلانگێری گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزاکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin