Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی حکومەت و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە

2017-11-20 17:04:07



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کورستان کۆبوونەوە، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتیش ڕایدەگەیەنێت: کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی سەردانی حکومەتە بۆلای لایەنە سیاسییەکان.

 

کاتژمێر ٣ی ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر.

 

شاندەکەی حكومه‌ت پێكهاتبوون له‌ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت، دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، شاندەکەی یەکگرتووی ئیسلامیش پێکهاتبوون لە سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی، هادی عه‌لی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و فه‌رهاد مه‌لا ساڵح، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن-ی یەکگرتووی ئیسلامی.

 

دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند:"حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ بیروبۆچوون بگۆڕنه‌وه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌ و ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت هەیە".

 

 

وتیشی:"ئه‌مڕۆ سەردانەکان ده‌ستیپێكرد و له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی كۆبووینه‌وه‌، بیروبۆچوونی باش گۆڕدرانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت، له‌سه‌ر پرسه‌ بنەڕەتییه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چاره‌نووسی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵك و ئه‌و پرسانه‌ی حكومه‌ت له‌ ده‌رگای گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌نگ بین و بیروڕا بگۆڕینه‌وه‌، ئه‌و سه‌ردانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin