Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا

2017-11-20 15:54:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە شاری ئامەد دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا و، لەئەنجامدا سێ سەربازی تورک کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکییەکی گەریلاکان لە ئامەد بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٢ی مانگ یەکینەیەکی نهێنیی سوپای تورک لە گردێکی دەوروبەری شارۆچکەی هەنەی سەربە ئامەد جێگربوون، هێزەکانمان ئەو یەکینەیەیان خستە ژێر چاودێرییەوە، سەرئەنجام ڕۆژی ١٣ی مانگ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دژی ئەو یەکینەیە چالاکییان ئەنجامدا.

 

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سێ سەربازی تورک کوژران، پاش چالاکییەکە سوپای تورک دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە، ڕۆژەکانی ١٤ و ١٥ی مانگ سوپای تورک لەو ناوچانەدا بەردەوام بوو لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا".

 

لە کۆتاییشدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٩ی مانگ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لە جۆری کوبرا، ناوچەی دەمیرکاپی سەربە بازیدی ئاگریی بۆردومانکردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin